| Mon | Tue | Wed | Thu | Fri | Sat | Sun |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | 2 | |||||
| 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
| 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
| 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
| 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
سەنتەری ژنانی کورد لە کۆلن
سەنتەری ژنانی کورد لە کۆلن / بانگەواز
ئێمه‌ش وه‌ک ده‌نگی ژنان ئیدانه‌ی به‌رده‌باران کردنی دوعا ده‌که‌ین
سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری به مه‌ده‌نی کردنی کوردستان له دیباجه‌ی ده‌ستوردا
دۆکۆمێنت و فلیمه‌کانی کاره‌ساتی شێخان گه‌واهی ڕاستیه‌کانن کێ به‌رپرسیاره،،!!!
ده‌بێت له‌ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس ، به‌ر به شاڵاوی کوشتنی ژنان بگیرێت
دۆکۆمێنت و فلیمەکانی کارەساتی شێخان / حەمە کەریم
پلەوپایەی نوسەران لای دەسەڵات / حەمە کەریم
سڕینەوەی ئاسەواری بە مەدەنی کردنی کوردستان / حەمە کەریم
کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی ناموس پەرەستی / حەمە کەریم
دوعا گیان لە بەردەم جەستەی سارد‌و سڕتا/حەمە کەریم
کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی ناموس / حەمە کەریم
گاڵته‌جاڕیه‌که‌ی کۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌کیه‌تی ئافره‌تانیشمان بینی
دۆزینەوەی تەرمێک لە سلێمانی له هاوڵاتی وه‌رگیراوه
سیبەر
سکاڵای ژنێک
5 ژن لە کوردستان چاوەڕوانی لە سێدارەدانزانن
ئاگاداریه‌ک له ده‌نگی ژنانی ئازادیخوازه‌وه
لە سنووری پارێزگاز سلێمانی ساڵی 2006 بڕی 41 ژن بەس بە فیشەک کوژراون
ده‌بێت له‌ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس ، به‌ر به شاڵاوی کوشتنی ژنان بگیرێت ده‌نگی کۆمیته‌ی ژنانی ئازادیخوازی کورد ئێمه وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له ژنانی ئازادیخواز ، له کوردستان و هه‌نده‌ران ، سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونه ده‌که‌ین که له ده‌ڤه‌ری شێخان ، له ژێر ناوی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ستی ڕه‌شی ئیسلامی سیاسی زۆر دڕندانه که‌وتنه پاره پاره‌کردنی جه‌سته‌ی ژنێک . له‌م ڕۆژانه‌دا بارگرژیه‌ک له‌ده‌ڤه‌ری شێخان هاته‌ئاراوه که قوربانی بارگرژیه‌که کوشتنی ژنیکی بێ‌تاوان له‌ژێر ناوی پاراستنی ناموس و شه‌ره‌ف دا لێکه‌وته‌وه ، ڕابه‌رانی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه بێگوومان ئیسلامی سیاسیه و ، ئیسلامی سیاسیش وه‌کو پیشه‌ی مێژووییان ، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا ، له‌باکوور بۆ باشوور ،له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف ، نامووس ، ڕه‌وشتی باووباپیران ، موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌ڵگه ، ڕێزگرتن له‌یاساکانی ئیسلام ، به سه‌دان و هه‌زاران ژنیان کردۆته قۆچی قوربانی ، سه‌ربڕین و ئه‌تک کردن و ده‌ست وپێ بڕین و لووت بڕین و مه‌مک بڕین و تێزاب ڕژاندن به قاچی ژناندا ته‌نها له ئه‌ده‌بیات و کولتورێک دا هه‌یه که ته‌مه‌نه‌که‌ی زیاتر له‌هه‌زار ساڵه ئێکسپایه‌ر بووه . ڕابه‌رانی ئه‌و ئه‌ده‌ب و کولتوره‌ش هه‌میشه جۆره ئینسانێک بوون دژ به ڕه‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاو دژ به نوێکاری کۆمه‌ڵگاو دۆست به‌شته دانراوو پیرۆزه‌کان و سه‌پاندنی کولتور‌و یاسا‌و ڕێسایه‌ک که‌له‌گه‌ڵ سیسته‌می پێک هاتهکۆمهڵایهتیهکان زۆرناتهبایهو ، له‌گه‌ڵ خواست و مه‌رامه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا هاوجووت نیه . وه هێشتنه‌وه‌و به پیرۆز ڕاگرتنی پیاوسالاری بۆته یاسایه‌کی چه‌سپاو له‌ناو ده‌ستووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پاڵپشتی کردن له بهکۆیلهکردنهوهی ژنان بووه‌ته به‌ندێکی ڕه‌سمی ( چونکه شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یاساکانه ) . ئێمه وه‌کو ده‌نگی ژنانی ئازادیخواز وسه‌ربه‌ست جارێکی تر دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت یاسایه‌ک سه‌روه‌ر بێت که سه‌رجه‌م ئینسانه‌کان و به‌تایبه‌تی ژنان ئازاد بن وه له‌ژێر هیچ بڕوبیانوویه‌کی ناموس په‌ره‌ستی و مه‌زهه‌بیدا خڵتانی خوێن نه‌کرێن ، وه‌هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنێکی مه‌زهه‌بی مه‌حکووم ده‌که‌ین . بۆیه لێره‌وه ئێمه‌ی ژنان داوا له لێپرسراوانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین که چاو بخشێننه‌وه به که‌یسی ژنان دا‌و هه‌رجۆره ڕێگیریهک له ئازادی ژنان وه‌لانرێت ، وه سه‌رجه‌م ئه‌وتاوان بارانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی ژنان دا دادگایی بکرێن له‌ژێر چه‌تری یاسایه‌کی مه‌ده‌نیدا ، وه داواکاری ده‌ستگیرکردنی تاوان بارانی کاره‌ساته‌که‌ی شێخانین ، وه‌هه‌رچی زووتره بکوژانی ژنان ڕاپێچی زیندان بکرێن . بژی ئازادی ژنان ، مه‌رگ و نه‌مان بۆ یاساکانی پیاوسالاری . کۆمیته‌ی ژنانی ئازادیخوازی کورد jnani_azadixwaz2007@yahoo.de
KurdBlogger