به‌رده‌باران کردن و کوشتنی ژنان له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و کۆمه‌ڵگایه‌ک که ده‌ستور و یاسایه‌ک جوڵه به کۆمه‌ڵگه ده‌کات ، ئه‌ویش یاسای پیاوسالاری و به کۆیله کردنی ژنانه ، کوشتن و به‌رده‌باران کردنی دوعا به شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه‌و به‌ربه‌ریانه به‌س له هه‌مبانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری و ئیسلامی‌دا به پیرۆز ته‌ماشا ده‌کرێت ، کوشتنی ژنان له ژێر ناوی ناموس و شه‌ره‌ف دا وه به‌ناوی گێڕانه‌وه‌ی ئابڕوو بۆ پیاوان و له‌که‌دار نه‌کردنی شتێک که پێی ده‌ڵێن شه‌ره‌ف یان ناموس ، ژنان ده‌خرێنه ژێر ڕه‌حمه‌تی به‌رد و ڕه‌جم کردن ، ده‌بێت کۆتایی به‌م به‌ربه‌ریه‌ته بگیرێت ، ده‌بێت ژنان سه‌رجه‌م مافه‌کانیان له ناو ده‌ستوردا به ڕه‌سمی بناسرێت ، ده‌بێت ئه‌و دین و بیروبۆچونه ئایینیانه‌ی ڕێگا ده‌ده‌ن به به‌رده‌باران کردنی ژنان ده‌بێت له ناو یاسادا کۆتایی پێبێت ، هه‌رکه‌سێک دڵی بۆ ئازادی لێبدات قبوڵی ئه‌م سیناریۆیه‌ی نیه که ژنانی تێدا به‌رده‌باران ده‌کرێت ، بۆ کۆتایی هێنان به‌م سیناریۆیه ده‌بێت مافی ژنان به ڕه‌سمی بناسێنرێت ، ده‌بێت که‌س ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباری ژیانی که‌سانی تره‌وه ، ده‌بێت مافی تاک به تاکی کۆمه‌ڵ به ره‌سمی بناسرێت .
مه‌رگ و نه‌مان بۆ یاسای پیاوسالاری
ئازادی بۆ هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ
ئازادی بۆ ژنان
ده‌نگی ژنانی ئازادیخواز