له ناوه‌ڕاستی مانگی دوودا له ده‌ڤه‌ری شێخان کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕ ، که کوشتنی کچێکی بێتاوانی لێکه‌وته‌وه ، به‌وه‌ی کچێک بووه قور
بانی ئه‌نجام دانی کاره‌ساتێک که ده‌بوایه بکرایه ، ئه‌ویش چاوسورکردنه‌وه‌ی هێزه گه‌وره‌کانه له خه‌ڵکانێک که به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ بژین ، نه‌ک په‌یوه‌ست و پاشکۆی ده‌سه‌ڵات بن .ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردستان به به‌رچاوی هه‌موومان دا گوزه‌ر ده‌کات ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هاوکێشه کلاسیکیه‌که‌یه ، که تای ته‌رازوو به‌لای سه‌رانی ناسیونالیزم دا بشکێته‌وه ، ته‌واو پێچه‌وانه ، هاتنه مه‌یدانی تارمایی ڕه‌شی ئیسلامی سیاسی ، زه‌نگێکی خه‌ته‌ره بۆ مه‌رگی پاشه‌کشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ده‌سه‌ڵات ، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه بابه‌تێکی تره ، ئه‌وه‌ی له‌م دۆکۆمێنت و فلیمانه‌ی که له خودی پشێویه‌که‌وه گیراوه ، گه‌واهی ئه‌وه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌بوونی خۆی و ده‌خاله‌ت نه‌کردنی له‌و ڕۆژه‌دا مانایه‌کی ته‌واو پێجه‌وانه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه ، به‌وه‌ی که سوتاندن و ماڵ‌وێران کردنی جێگا پیرۆزه‌کانی ئێزیدیه‌کان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته ، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت هێزی سێهه‌م بێته مه‌یدان ، وه ئایا کاره‌ساتێکی وا له شێخان ڕوویدا بوونی هێزه‌کانی پاراستن و ئاسایش و پۆلیس له ژێر کام فه‌رمان دا تا کۆتایی ئه‌نجام دانی کاره‌کان که پلان داڕێژراو بوه ، نه‌هاتنه وه‌ڵام و خه‌ڵکانێک که سه‌رگه‌رمی سووتاندن و ڕوخاندن و ئیهانه کردنی ماڵان و ئوتومبیلی خه‌ڵکی سڤیل بوون هیچ جۆره ڕیگریه‌کیان نه‌هاته به‌رده‌م ، به ئازادانه و زۆر ڕاشکاوانه کاره‌کانی خۆیان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجا ده‌دا . هێزی ده‌سه‌ڵات له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا پ‌د‌ک که هه‌میشه باس له ڕێز‌و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی برایانه‌ی موسوڵمان و شیعه ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له سایه‌ی اللاه اکبر مه‌زاری ئیزیدیه‌کان به ئاشکرا ده‌سوتێت ، ته‌نانه‌ت تاوانبارانی بکوژی کچه‌که‌ش ئازادن و هیچ نه‌گیراون به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاریکاری کچه‌که بوون له کوشتن خراونه‌ته زیندان ، بۆیه نهێنی ئه‌م کاره‌ساته وه‌ڵامه‌که‌ی له ناو فلیمه‌کاندایه ، ئه‌م جۆره کاره‌ساتانه‌ش دیاری و ده‌ستکه‌وتی سه‌رانی کوردایه‌تیه بۆ خه‌ڵکانێک که له ناو ده‌ستووره‌که‌یاندا خۆیان و بیروباوه‌ڕه‌که‌یان کراونه‌ته ئینسانی پله دووپێویست ناکات وشه له‌وه زیاتر ڕیز که‌ین ، ئه‌و فلیمانه با خۆیان ده‌سته نهێنیه‌کان و شته شاراوه‌کانی ئه و کاره‌ساته بخه‌نه ڕوو .بۆ بینینی ئه‌و فلیمانه تکایه سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن . http://www.dasin.net/tv/index.php?vlink=11 تێبینی / ئه‌م لینکی فلیمانه له ژووری کوردستان یونایتد وه‌رگیراوه