سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری به مه‌ده‌نی کردنی کوردستان له دیباچه‌ی ده‌ستوردا
حه‌مه که‌ریم hama_karim134@yahoo.de
دوابه‌دوای پرۆسه‌ی داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه و ڕوخانی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی و هێنانه سه‌رکاری کۆمه‌ڵێک حیزب و تاقم و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و هۆزو خه‌ڵکانی کۆنه سکرابی ناو ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سه‌دامی گۆڕ به گۆڕ و ئه‌مریکا به‌ناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی که‌م وێنه‌ی دیموکراتی له ئاستی ڕۆژهه‌ڵات دا و وه‌کو چێشتی مجێو‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگه دای به سه‌ر یه‌کدا و بۆ ڕازی کردنی هه‌مولایه‌نی به‌شدار له کورد و شیعه و تورکمان و ،، هتد که‌وتنه داڕشتنی ده‌ستورێکی تا سه‌ر ئێسقان دژ به دیموکراتی و مافی مرۆڤ و دژ به مافی میلله‌تان له دیاری کردنی چاره‌نوس دا ، به‌مه‌ش ده‌ستورێک داڕێژرا که سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی ئینسان که ئازادی بیروباوه‌ڕه تیایدا به‌دی ناکرێت .
بۆیه ده‌ستورێک له‌لایه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵاتداری به‌شدار له ناو عێراقدا که بیروبۆچونی ئیسلامی و مه‌زهه‌بی و پاشان کۆپیه‌ی دووه‌می بۆچونه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران و به‌دوای دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی هاوشێوه‌ی ئێران و ئه‌فغانستان بون که به‌ده‌ر له خواست و ئیراده‌و پێداویستیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق ، وه گوزارشتی ته‌واو عه‌یار له مانه‌وه‌ی ملهوڕیه‌کانی ئیسلامی سیاسی و په‌رده‌پۆش کردنی هه‌مو مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کانی خه‌ڵک و فرۆشتنی فیدرالیزمی تاک لایه‌نه به لێپرسراوانی ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ته‌نانه‌ت دانپیانه‌نانیشی له‌لایه‌ن به‌شدارانی ناو حوکم ، واش خه‌ڵکی کوردستان پڕ به چنگ خۆڵ کرایه چاویان و واش فیدراڵیه‌ت به‌ر له‌دایک بون گۆڕبه‌گۆڕ کراو ته‌نانه‌ت به‌س وه‌کو بۆنه و شانازی کردن به ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین ده‌ناسێنرێت ، به‌ڵام فیدراله‌تێکی به‌زۆری چه‌ک به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا فه‌رز کراو ، فیدراڵیه‌تی تاک لایه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شوبهاندنی به فیدراڵیزمی ئیداری ئه‌وروپی ، که ناتوانرێت له هیچ ته‌رازویه‌کدا به‌راوردی پێ بکرێت .
چونکه ده‌ستور ناتوانێت پێداویستیه‌کان و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دابین بکات و وه‌ڵام به‌و داواکاریه هه‌نوکه‌ییه‌کانی خه‌ڵک بداته‌وه ، به‌ڵکه ڕێک له‌به‌رانبه‌ر پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسیه‌وه هاتوه‌ته مه‌یدان ، ڕێک هاوتا له به‌دیهێنانی چه‌ند کورسیه‌کی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن لێپرسراوانی کورده‌وه‌یه و هه‌قانیه‌ت دانه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و مل که‌چ کردنی زوربه‌ی خه‌ڵکه بۆ ده‌سه‌ڵات .
وه هه‌روه‌ها بوونی ده‌ستور و به پراکتیک کردنی ده‌ستور ناتوانێت چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلایی بکاته‌وه به‌ڵکه کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به ناڕۆشنی و بێ ئاسۆ ده‌هێڵێته‌وه ، ناتوانێت خه‌ڵکی کوردستان به ئاکامی کۆتایی خه‌بات بگه‌یه‌نێت . به‌ڵکه هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه ته‌نها له کێشه‌یه‌کی هه‌ڵپه‌سراودا و وه‌کو چاوه‌ڕوانی گۆدۆ بن بۆ ڕزگاری یه‌کجاری .
ده‌ست کۆتا کردنی خه‌ڵکی کوردستان له بڕیار دان له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی و دانی وه‌کاله‌ت به په‌رله‌مان ، که خاوه‌نی بڕیار بێت به‌ناوی خه‌ڵکه وه که گوایه خه‌ڵکی کوردستان فیدراڵیه‌تیان قبووڵه ، به‌ڵام له کاتێکدا ڕیفراندۆم بۆ خه‌ڵکی کوردستان کرا بۆ جیابونه‌وه یان به‌یه‌که‌وه ژیان که‌چی له 98% داوای جیابونه‌وه‌یان کرد ، ئیتر ئه‌م په‌رله‌مانه چۆن ده‌توانێت نوێنه‌ری ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان بێت ، وه به ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قسه بکات ، به‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان فیدراڵیه‌تیان قبوڵه ، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ش ڕوون بۆته‌وه په‌رله‌مان ته‌نها ده‌نگی حیزبه کوردیه‌کانه‌و هیچی تر .
هه‌روه‌ها ده‌ستوری نوێ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم به ناوی مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا کوردستان ده‌که‌نه جمهوریه‌تێکی ئیسلامی ، بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ده‌ستور له ئیسلامه‌وه وه‌رده‌گیرێت ، یان شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی یاساکان ، لێره‌دایه که جیاوازی و ناکۆکی نێوان ئینسانه‌کان ئه‌وانه ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیری ئیسلامن ، یان ئه‌وانه‌ی که کورد نین و له‌ناو کوردستان دا نیشته‌جێن ، ( واته فیدراڵیه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی نه‌ته‌وه نه‌ک ئیداره ) به بیانوی زوربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئیسلامن و به بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێک که له چوارچێوه‌ی کوردستان ده‌ژین ده‌بێت مل که‌چی ئه‌وانه بن که کوردن و به ژماره زیاترن ، وه‌ره له وڵاتێک‌دا بژیت که‌مایه‌تی به خاتری زمان یان که‌می ژماره ی دانیشتوان مافه‌کانی له ده‌ستی زۆرایه‌تیدا بێت ، وه له سه‌رووی هه‌مویه‌وه دابه‌ش کردنی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر به‌و پێوانه‌یه ڕیزبه‌ندی بکرێت .
دیباجه ئه‌وه‌ی که به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێنێت مه‌سه‌له‌ی جیاخوازی خه‌ڵکی کوردستانه له چوارچێوه‌ی کوردستان دا چونکه قبوڵ بونی کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له ئه‌مڕۆدا نابێت و پێکهێنانیشی ده‌بێته خه‌ونی ڕۆشنبیران .
چونکه لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵات تا ئێسته نه‌یان توانیوه سیاسه‌تێک ببه‌نه ڕێوه که ته‌مه‌ن درێژ بێت به‌ڵکه سیاسه‌ت له‌قه‌ده‌ر ڕۆژگار هه‌میشه له ده‌ستوری کاردایه ، تۆ ئه‌وه‌نده حه‌کیم و زانای که به پێی ڕۆژگار خۆت بگونجێنیت .
ئه‌گه‌ر داڕێژه‌رانی ده‌ستور به‌دوای خۆشبه‌ختی و ئازادیه‌وه‌ن بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت فیدرالیه‌ت به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه وه‌ده‌ر نێن له ده‌ستوری کاردا ، وه به ئیسلامی کردنی کوردستان و یاساکانی ده‌وڵه‌ت نابێت له کتێبه به‌ناو ئاسمانیه‌کانه‌وه وه‌ربگیرێت ، به‌ڵکه ده‌بێت له پێداویستیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئاو بخواته‌وه ، وه پێداگرتن له‌وه‌ی که ئازادی بێ قه‌دوشه‌رت بۆ هه‌موو جۆره‌بیرکردنه‌وه و دروستکردنی ڕێکخراوه‌و سه‌ندیکاو کۆمه‌ڵه دیموکراتیه‌کان ، به‌ڵام نه‌ک له چوارچێوه‌ی یاسادا وه‌ک دیباجه هێمای بۆ کردوه ، چونکه له‌ناو دیباجه‌دا هیچ جۆره ئازادیه‌ک بۆ ژنان فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه ، یان مافی لاوان وگه‌نجان به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ناو ده‌ستوردا جێگای نابێته‌وه ، بۆیه وه‌کو پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیانه و وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵکی له بڕیاردان دا ده‌توانێت کوردستان وه‌کو وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بخاته سه‌ر پێ ، نه‌ک کۆمه‌ڵێک به‌ند و یاسا که هیچ نزیکه‌یه‌تیه‌کی به خه‌ڵکه‌وه نیه‌و به‌خه‌ڵکی کوردستانیش نامۆیه .