حه‌مه که‌ریم
له وڵاتێکی بێ یاسادا ، له مه‌مله‌که‌تێکی پاشاگه‌ردانیدا ، له جێگایه‌ک دا که پیاوان بزوێنه‌ری هه‌موو جووڵه‌کانن ، له‌و شوێنه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و پیاوانه له کونجی ماڵه‌وه چه‌ندین که‌نیزه‌کی وه‌ک کۆیله به‌ستۆته‌وه و چه‌ندین ده‌رگای ئاسنینی له‌سه‌ر کڵۆم داوه ، کۆنگره‌یه‌ک بۆ ژنان کرا به‌ڵام پیاوان په‌رچه‌مه‌که‌یان گرتبوه ده‌ست .
ڕۆژی 3/12 له ته‌له‌فزیونه زه‌رده‌که‌ی پ‌د‌ک دا په‌خشی کۆنگره‌ی ئافره‌تان کرا ، به سه‌رپه‌رشتی پیاوانێک ، به هوشیاریه‌وه گه‌وره‌ترین ئیهانه‌یان به ئافره‌تان کرد ، به‌سه‌رپه‌ره‌شتی هێزێکی میلیشیایی گه‌وره‌ترین زه‌نگی وه‌ستانه‌وه دژ به ژنان لێدرا ، هێزێک که‌سه‌رتاپای مێژووه‌که‌ی وه‌ستانه‌وه دژ به ژنان بووه ، وه‌کو هێزێک سه‌رقافڵه‌ی خنکاندنی ده‌نگی ژنان بووه ، وه‌کو هێزێک هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری وه‌ستانه‌وه دژ به ئازادی ژنان بووه ، بۆیه ئه‌وه‌ی دیمان کۆنگره‌ی پیاوان بوو دژ به ژنان ، کۆنگره‌یه‌ک بوو بۆ تازه کردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌سه‌ر ڕێبازێک که زیاتر له په‌نچا ساڵه دژ به‌مافه‌کانی ژنان له خه‌بات دان ، سه‌رتاپای قسه‌وباسی ئه‌و کۆنگره به هیچ کلۆجێک به‌لای ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی ژنان دا نه‌چوو ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان نه‌بوبێت ژنان بوو ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان نه‌بوو ، باس له سته‌م و کوشتن و بڕینی ژنان بوو ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان نه‌بوو ، باس له سه‌ربه‌خۆیی ژنان بوو له ڕێکخراوه‌یه‌کی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی خۆیان دا ، به‌دوور له چاوی میلیشییاکان ، کۆنگره‌یه‌ک بوو بۆ تازه کردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌و شێوه خه‌باته‌ی ژنان که به درێژایی په‌نجا ساڵ کردویانه ، په‌یمان تازه کردنه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌و ڕێبازه ، له‌ژێر په‌رچه‌می اللاه اکبر دا ژنان کۆنگره‌یه‌کیان به‌ست ، له‌ژێر ناونیشانی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژنان ده‌یانه‌وێت زۆر هه‌نگاوی پێشکه‌وتوو بنێن و زۆر پێش بکه‌ون ئه‌وا قاچیان ده‌شکێت ، له ژێر ناونیشانی ئه‌وه‌ی پیاوانێک سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ن که هه‌ریه‌که له‌وانه خاوه‌نی چه‌ند ژنه‌یه ، له ژێر ناونیشانی ئه‌وه‌ی هه‌ر ژنێک ده‌یه‌وێت چالاکی بنوێنێت ده‌بێت ئه‌م سیسته‌مه به پیرۆز ڕابگرێت ، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی که‌هه‌یه ده‌بێت به پیرۆزی بمێنێته‌وه .
به‌هه‌ر حاڵ له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌ڕێز که‌مال که‌رکووکی که‌وته هه‌ڕه‌شه کردن له ژنان به‌وه‌ی که نابێت سنووری خۆتان ببه‌زێنن و ته‌جاوه‌زی هێڵی سوور بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر بێتوو له هێڵی سوور ده‌ربچن ئه‌وا قاچتان ده‌شکێت ، ئه‌م قسه‌یه له‌هه‌ر جێگایه‌کدا بکرایه ئه‌بوایه له ڕۆژی ئافره‌تان دا نه‌کرایه چونکه ژنانی کوردستان له ڕۆژه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون که وه‌ک کارێکی پێشکه‌وتوخوازی بهاتنایه ده‌ستکاری ئه‌و یاسایایه‌یان بکردایه که دژ به ژنان تا ئێستا له ده‌ستووردا کاریگه‌ری هه‌یه ، ژنانی کوردستان به دوای ئه‌وه‌وه بوون که له‌و ڕۆژه‌دا ڕیزو ئیعتبارێک که قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی به بارمته‌ی گرتووه بۆیان بگه‌ڕێته‌وه ، ژنان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون که له‌و ڕۆژه‌دا ژنانی به‌شداری ناو کۆنگره بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌نگیان هه‌ڵبڕن له به‌رامبه‌ر به کوشتنی ژنان ، ئه‌تک کردن و سووتاندنی ژنان ، خه‌ته‌نه کردن و ڕاوه‌دوونانی ژنان ، وه کردنه‌وه‌ی جێگایه‌کی ئه‌مین بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که ژیانیان له مه‌ترسیدایه ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ژنانه جارێکی تر قبوڵی کۆیله‌یه‌تی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌مۆیی خۆیان بۆ لێپرسراوان تازه کرده‌وه ، ئه‌و ژنانه‌ی ناو کۆنگره جارێکی تر خیانه‌تێکی گه‌وره‌یان دژ به ژنان تۆمار کرد ، ئه‌و ژنانه هیچ کاتێک ناتوانن و نابێت نوێنه‌رایه‌تی ژنان بکه‌ن ، چونکه پێداویستیه‌کانی ژنان کۆنگره زه‌رده‌که ناتوانێت وه‌ڵام پێده‌روه‌ی بێت ، ئه‌و په‌یامه‌ی که له کۆنگره‌دا به‌رگوێمان که‌وت ته‌نها هه‌ڕه‌شه بوو له ژنان و سڕینه‌وه‌ی ڕۆڵی ژنان بوو له کۆمه‌ڵگه‌دا و ژنان له سایه‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا ناتوانن ببنه بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م داواکانی کۆنگره به پراکتیک بکه‌ین ده‌بینه ئه‌ڵقه له گوێی ده‌سه‌ڵات و مل که‌چی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیسلامی و پیاوسالاری ده‌بین ،
ژنان ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م فه‌رمانێک دان که ئه‌ویش کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و کۆتایی هێنانه به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی و ده‌رهاویشتنی هه‌موو بیروبۆچوونێکی ئیسلامیه له‌ناو ده‌ستوور و کارپێنه‌کردنیه‌تی ، با ژنان خۆیان سه‌ربه‌خۆ کۆنگره‌ی ئازادی خۆیان ببه‌ستن ، چونکه ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی ژنان ئه‌وه نیه که کۆنگره به‌سی لێوه کرد ، کۆنگره به‌دوای گه‌یاندنی فه‌رمانه‌کانی سه‌ره‌وه بوو به‌وه‌ی که ده‌بێت ژنان ئیلتیزام بکه‌ن به هه‌نگاوه‌کانی ئێمه‌وه چۆن ده‌چینه پێشه‌وه ، ئه‌وه‌ی زۆر پێشبکه‌وێت ئه‌وا قاچی ده‌شکێت .
hama_karim134@yahoo.de