Monday, 19.02.2007, 01:58pm (GMT)
ماف و ئازادی بۆ ژنان
ده‌نگی ژنانی ئازادیخوازی کورد/ سێبه‌ر
له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی و بولبول گریا ، خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش ، ئێمه‌ش به‌شمان هه‌رجاره‌ی
ژیانێکی پڕ له خۆزگه و بریا.
نابێت چیتر ڕێگه بدرێت له ژێر هه‌رناونیشان و سوونه‌تێک دا ژنان بکوژرێن و ببنه سووته‌مه‌نی عه‌قڵیه‌تێک که هیچ پایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه ، هێنانه‌وه‌و فه‌رز کردنی بیروباوه‌ڕی پیاوسالاری و ژن کوژی ته‌نها له سنگی کۆمه‌ڵگایه‌ک دایه که ئینسانه‌کانی نابه‌رابه‌رن ، که یاساکانی کۆمه‌ڵه‌ی پیاو ، ئینسانی موسوڵمان ، ده‌کاته پله یه‌ک و ، ژنان و باقی خه‌ڵکی غه‌یره مه‌زهه‌بی ده‌کاته پله دوو ، ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌ستوورێکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، که ده‌وڵه‌ت لێی به‌رپرسیاره ، به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌ت له داڕشتنی ئه‌و یاسایانه له گره‌وی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی پیاوسالاری و ئایینه ئاسمانیه‌کانه ، بۆیه ده‌وڵه‌ت له دانانی ده‌ستووردا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ڕیفراندۆمێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ ، به‌ڵکه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ته‌مه‌نی نه‌گریس و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆی درێژ ده‌کاته‌وه ، ده‌وڵه‌ت و سه‌رانی لێپرسراو به‌دوای ئه‌وه‌وه نه‌بوون که حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵک و ژنان له ناو ده‌ستووردا به‌رجه‌سته بکات ، به‌ڵکه هاتوون تێزه پیرۆزه‌کانی نا وقورئان و تێزێک که زه‌مانه‌تی هێڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه وه‌ک نمونه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ر له هه‌زاران ساڵ بۆ ئێمه خراوه‌ته مه‌یدان ، نه‌ک گوزارشت بێت له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و مه‌ده‌نی دوای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ، به کۆیله کردنه‌وه‌ی ژنان ، داماڵینی ژنان له به‌رجه‌سته‌کردنی خواست و ئاواته‌کانیان ، وه‌ک ئینسانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، گێڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی ئیعتیبار بۆ ژنان به‌وه‌ی که هه‌موو ڕۆڵێک ده‌بینن وه‌ک و پیاوان ، ئه‌وه نه‌بووته فه‌رمانی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت .
بۆیه ئێمه‌ی ژنان وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌س مل که‌چی یاسایه‌ک بین که بۆ ئێمه نیه و له‌ئێمه‌وه ده‌رنه‌چووه ، ده‌بێت به‌زووترین کات ئه‌و ده‌ستوورو یاسایه به بون به‌ست بگات .
بۆیه ئه‌رک و فه‌رمانی ئێمه‌ی ژنان ئه‌وه‌یه ڕیزه‌کانمان بکه‌ینه یه‌ک ڕیز و ده‌ست له‌ناو ده‌ست به ره‌و ئازادی بۆ ژنان و کردنه‌وه‌ی ژنان به ئینسان له‌به‌رامبه‌ر یاسادا .
سێبه‌ر