سکاڵای ژنێک
ده‌نگی ژنانی ئازادخوازی کورد
بۆ گه‌ڵای جوانیم له دار ده‌که‌نه‌وه
نه‌سیم
من ژنم ،،، من ئه‌و ژنه‌م که دایکی تۆم
من ئه‌و ژنه‌م که خوشکی تۆم
من ئه‌و ژنه‌م که‌پێم ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی ژیان
من ئه‌و ژنه‌م هه‌ر ئه‌و ژنه که‌ته‌واوی به‌سته‌و هۆنراوه جوانه‌کانی دونیا له بۆ من هاتوونه نووسین
باوکه گیان ، برا گیان ، بۆ ناهێڵن په‌پوله‌ی ئاواتم باڵ هه‌ڵبێنێ وبفڕێت به سه‌ر گوڵی ژین‌دا .
بڕواتان بێت منیش ئینسان ، خاوه‌ن هه‌ست و سۆز
به‌ڵام به‌ڵام بۆ مافی خۆشه‌ویستیم نیه ؟
ئاخ بابه گیان ...چه‌نده‌م حه‌ز ده‌کرد بۆ یه‌که‌مین جار هه‌ستم به خۆشه‌ویستی بکردایه ، ته‌نها بۆ جارێکیش بوایه ده‌ستم له ملت بکردایه ،، یه‌که‌مین که‌سم بویتایه تا ناخی خۆمم بۆ بکردیتایه‌وه به خۆشه‌ویستی یه‌وه ده‌ستم له ملت بکردایه و بم گووتایه بابه گیان ،،، عاشقم و خۆشه‌ویستم هه‌یه ئه‌نجا ماچێکی نێو چاوانمت بکردایه ،، پێت بگووتمایه ده‌ی کچم پیرۆزه .
ئاخ برا گیان چه‌نده جوان بوو به بیستنی هه‌ستی خۆشه‌ویستی من دڵت خۆش بوایه‌ت به‌وه‌ی من باڵام کردووه و بۆ داهاتوویه‌کی ڕووناک به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی ڕوون مل ده‌نێم .
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له کوردستان خۆسه‌ویستی گه‌وره‌ترین تاوانه بۆ کچان ، باوکان ، برایان، خزمان ، دراوسێ ، هه‌ر پێ بزانن که کچه‌کانتان و خوشکتان هه‌ستیان به خۆشه‌ویستی کردووه ئیتر یه‌کسه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌وه ده‌بن که ئابڕوو و شه‌ره‌فتان که‌وتۆته له‌ق بوون ، به‌وه‌ی ئابڕووتان ده‌چێت ، به‌وه‌ی ئیتر ده‌که‌ونه به‌ر پلاری ته‌شه‌رو توانج ، وه بۆ کڕینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که پیی ده‌ڵێن سومعه‌و شه‌ره‌ف ده‌که‌ونه بیری به بون به‌ست گه‌یاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له وڵاتانێکدا که پیاو سالاری تیایدا باڵا ده‌سته ، یه‌کسه‌ر چه‌قۆ له کێلان ده‌هێننه ده‌رو ده‌یخه‌نه سه‌ر ملی ژنان ، به‌کۆتایی هێنانی ژیانی ژنه‌که ویژدانی خۆتان ئاسووده ده‌که‌ن .
ده‌با ئیتر به‌س بێت ژن کوژی ، ئینسان کوژی .
jnani_azadixwaz2007@yahoo.de