له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ساڵی 2006 ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌فیشه‌ك كوژراون 41ئافره‌تن.
سلێمانی، ئاوێنه: به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی له‌ساڵی 2006دا له‌سنوری پارێزگا 41ئافره‌ت به‌فیشه‌ك كوژراون كه 34یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-45 ساڵدا بووه، هه‌روه‌ها له‌مانگی كانونی دووه‌می 2007یشدا دوو ئافره‌ت كوژراون.
ئـــــاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تــه‌ندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كــــات كه له ساڵی 2006دا جگه لــــــه‌م 41ئافره‌ته 74پیاویش كوژراون. هه‌روه‌ها له‌كانونی دوومی 2007یشدا 4پیاو كوژراون.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كان له‌ساڵی 2006دا راپۆرته‌كــــه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كـــه 47ئافره‌ت‌و 320پیاو بریندار بوون، ته‌نها له‌كانونی دووه‌می 2007یشدا دوو ئافره‌ت‌و 22پیـاو بریندار بوون.